سه‌نگه‌ر حسام عبدالله؛ ئاسۆ ابراهیم عبدالله
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه " شێكردنه‌وه‌یه‌كى تیۆرییه بۆ دیارده‌ى نامۆبوونى سیاسی له ئه‌ده‌بیاتى كۆمه‌ڵناسییدا ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه " شێكردنه‌وه‌یه‌كى تیۆرییه بۆ دیارده‌ى نامۆبوونى سیاسی له ئه‌ده‌بیاتى كۆمه‌ڵناسییدا " هه‌روه‌ها هه‌وڵیكه بۆ ناساندنى چه‌مكى نامۆبوونى سیاسی و ده‌ركه‌وته‌كانى لاى تاك له كۆمه‌ڵگادا ، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى شرۆڤه‌ی ئه‌و زانایانه بۆ چه‌مكى نامۆبوون به‌گشتى و ههڵنجنینى ڕه‌هه‌ندى سیاسییانه‌ى تێگه‌شتنیان بۆ دیارده‌ى نامۆبوون . له‌م توێژینه‌وه‌دا بابه‌تى قۆناغی جیاوازى مێژوویى تێگه‌شتنه‌كان و جیاوازى جۆرى كۆمه‌ڵگایی كۆمه‌ڵگاكان به هه‌ند وه‌رگیراوه ، بۆئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى تێگه‌شتنه‌كان به ته‌نها له چوارچێوه‌یه‌كى دیاركراودا نه‌خرێته‌ڕوو . هه‌رچه‌نده شرۆڤه و تێگه‌شتنه‌كان لاى زانایانى كۆمه‌ڵناسی زۆر له‌م زیاتره . به‌ڵام ئه‌و زانایانه‌ى له‌م توێژینه‌وه‌دا وه‌رگیراون به‌هۆى وردى و قۆڵبونهوهیان كاره‌كانیان جێگه‌ى بایه‌خى زۆرێك له توێژه‌رانى بوارى كۆمه‌ڵناسیه .
له‌م توێژینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ پێشه‌كیدا چهلرچێوهى گشتى توێژینه‌وه‌كه و میتۆدى ( شیكارى ) به‌كارهێنراوه ، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى توێژینه‌وه‌كه بۆ سێ باسی سه‌ره‌كى ، له كۆتایشدا گه‌شتوه‌ته كۆمه‌ڵى ده‌رئه‌نجام گرنگترینیان : لاى ماركس تاك نامۆ ده‌بێت له‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه خۆى بونیادیناوه ، به‌هۆى بوونى بۆشایی نێوانیان . لاى ڤیبه‌ره‌وه كه‌متوانایی دۆخێكى گشتیه، تاك هه‌ست به‌لاوازى ده‌كات به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت ، ئه‌وه‌ش ملكه‌چبوون و زه‌وتكردنى ئازادى و له دهسهتدانى باڵاده‌ستى تاك له كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا ده‌رده‌خات . به‌لاى دۆركایمه‌وه ده‌ركه‌وتووه گۆشه‌گیریی مرۆڤ له‌سه‌رده‌مى نوێ (مۆدێرن ) زۆر زیاتره له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتیه‌كان . له تیگهشتنى ماركیوزهوه ده‌ركه‌وتوه هه‌ریه‌ك له سهرمایهدراى و سۆشیالیستى شیوهیهكن له شێوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى پیشه‌سازى پیشكهتوو ده‌رهاویشته‌كانیان هۆكارن بۆ نامۆبوون . لاى مێلز نامۆبوون كه‌موكورتییه‌كه له گونجانى نێوان ئه‌وه‌ى به‌كردارى ڕووده‌دات و ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت ڕووبدات له‌ناو ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه له ئارادان . لاى بۆردیۆ سه‌رمایه‌ى هێمایی ، به هۆكارى سه‌ره‌كى نامۆبوون ده‌زانى .